ئەسەد، كەسێكی دیكەی بۆ حكوومەتێكی نوێ ڕاسپارد

ئەسەد، كەسێكی دیكەی بۆ حكوومەتێكی نوێ ڕاسپارد
سەرۆكی سووری، بەشار ئەسەد، ڕیاز فەرید حیجابی ڕاسپارد تا حكوومەتێكی نوێ پێك بهێنێت. ئەمەیش دەبێت بە جێگرەوەی عادل سەفەر، كە لە نیسانی 2011ـدا پۆستی سەرۆكوەزیرانی ئەو وڵاتەی وەرگرت.
حیجاب كە وەیزیری كشتوكاڵە هاوكات پۆستی ئەمینداری لقی حزبی بەعسیش بووە لە دیر ئەلزور لە نێوان ساڵانی 2004 – 2008 و پارێزگاری قنیتەرەیش بووە.

حیجاب لەدایكبووی 1966ـە و بڕوانامەی دكتۆرای لە ئەندازیاریی كشتوكاڵیدا هەیە.

جێی وەبیرهێنانەوەیە كە عادل سەفەر، دوای مانگێك لە دەستپێكردنی خۆپێشاندان و ناڕەزایەتییەكان دژ بە ڕژێمی بەشار ئەسەد، پۆستی سەرۆكوەزیرانی سووریای وەرگرت.
Top