ئەسەد، درێژەدان بە سیاسەتی ئێستای بە ڕەوا دەبینێت
ئەسەد لە بەردەم پەرلەمانی ڕژێمەكەیدا زیاتر گوتی، ئێستا وڵاتەكەی لەبەردەم هەوڵی وروژاندن و نانەوەی كێشەی تایەفییە و بۆ بەرپێگرتنیشی بوێری و سووربوونی زیاتر وەك خۆی گوتی لەپێناو پاراستنی یەكڕیزی و نیشتیماندا بە ئەركی ئێستایانی وەسف كرد.
ئەو گوتیشی كە ئێستا حكوومەتەكەی لەبەردەم جەنگێكی دەرەكیدایە و ئەم جەنگەیشی بە جیاوازتر لە كێشە نێوخۆییەكان لەَگەڵ لایەنە سووریاییەكان ناو برد.
ئەو بۆ ئەمەیش گوتی كە پاراستنی نیشتیمان لەم مەترسیەیش بە هەر باجێك بێت پێویستی بە بەروڕووبوونەوە هەیە.
ئەو لەبارەی کوشتارگەی حۆلەیشەوە کە ١٠٨ هاووڵاتی کە لەنێویاندا منداڵ هەبوو بە کارێکی وەحشیگەرانە ناو برد و ڕەتیشی کردەوە کە سوپای وڵاتەکەی وەها کوشارێکیان کردبێت.
ئەسەد، ڕایشیگەیاند بەرەنگاربووەنەی بەرهڵستکارانی کە لە دژی حکوومەتەکەی ئەو چەکیان هەڵگرتووە بە ئەرکی خۆی زانی، هاوکات ئامادەیی تەواوی ڕژێمەکەیشی بۆ دانوستان لەگەڵ ئەو بەرهەڵستکارانەی \""پێوەندیی دەرەکییان نییە\"" نیشان دا."