فڕۆكه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، 10 چه‌كداریان له پاكستان كوشت
سه‌ر له به‌یانیی ئه‌مڕۆ، دوو فڕۆكه‌ی بێ‌فڕۆكه‌وانی ئه‌مه‌ریكا، له وه‌زیرستانی باشوور هێرشیان كرده سه‌ر بنكه‌یه‌ك له نزیك سنووری ئه‌فغانستان و پاكستان و له ئه‌نجامدا لانیكه‌م 8 چه‌كدار كوژراون كه گومان ده‌كرێت سه‌ر به رێكخراوه تیرۆریستیه‌كان بن.
له‌م په‌لاماره‌دا، دوو فڕۆكه‌كه 4 مووشه‌كیان به بینایه‌كه‌وه ناوه له ناو شاری واچادانا له نزیك شاری وانا له وه‌زیرستانی باشوور له پاكستان، كه له نزیك سنووری ئه‌فغانستانه و له ناوه‌نده‌كانی داڵده‌دانی چه‌كدارانی قاعیده‌یه.
هه‌روه‌ها دوێنێ شه‌ممه‌ش، له هێرشێكی دیكه‌ی فڕۆكه بێ‌فڕۆكه‌وانه‌كاندا بۆ سه‌ر ئه‌م ناوچه‌یه، لانیكه‌م 2 چه‌كداری دیكه‌ی گرووپه توندڕه‌وه‌كان كوژران.