مون: ئۆپۆزسیۆن دەستیان بەسەر بەشێكى زۆر لە شارەكانى سووریادا گرتووە
مون ئاماژەى بەوە دا نێردەى چاودێرانى نەتەوە یەكگرتووەكان باسیان لەوە كردووە هێشتا ناوچەیەكى بەرفراوان لە چەندان شارى سووریا لەژێر دەسەڵاتى نەیارانى رێژیمدایە.
لەو راپۆرتەدا كە بۆ ئەنجوومەنى ئاسایشى بەرز كردووەتەوە دەڵێ، كۆششەكانى نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ چارەسەرى تەنگژەكە پێشكەوتنێكى كەمى بەدەست هێناوە و چاودێرانیش وێرانبوونێكى مادیى گەورەیان لە وڵاتدا بەرچاو كەوتووە.
مون لەبارەى تەقینەوە خۆكوژییەكانى سووریاش كە سەتان كوژراو برینداریان لێكەوتووەتەوە ئاماژەى بەوە داوە، قەبارە و ئاستى شێوازەكانى ئەنجامدانى ئەو تەقنیەوانەى لەم دواییەدا لە سووریا روو دەدەن، ئاماژەن بەوەى گرووپگەلى تیرۆریستیى بەئەزموون لەپشتیانەوەن.
هەروەها داواى كرد چەك بە هیچكام لەلایەنە بەشەڕهاتووەكان نەدرێ.
ئاكانیوز