میدیاكانی ئێران: دانوستانه‌كانی به‌غدا، بێ‌ئه‌نجام بووه
میدیاكانی ئێران ده‌ڵێن دانوستانه‌كانی به‌غدا سه‌باره‌ت به كێشه‌ی ئه‌تۆمیی ئێران، كۆتایی پێهاتووه. كه‌ناڵی ئاسمانیی پرێس تی‌ڤی، ئه‌م كۆبوونه‌وانه‌ی به بێ ئه‌نجام وه‌سف كردووه. ئه‌مه له‌حاڵێكدایه كه هیچ كام له لایه‌نه‌كانی دانوستانه‌كه، هه‌تا ئێستا هیچ ورده‌كارییه‌كیان له‌مباره‌یه‌وه باس نه‌كردووه.
ئاژانسی هه‌واڵی ئیسنا، به بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به هیچ ورده‌كارییه‌كی پێشنیاره‌كانی ئێران له دانیشتنه‌كاندا بكات، ده‌ڵێت ئه‌مه‌ریكا به‌رپرسه له شكست هێنانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی به‌غدا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی قسه له‌سه‌ر پێشنیاره‌كه‌ی وه‌فدی ئێرانی نه‌كراوه.
هه‌روه‌ها یه‌كێك له ئه‌ندامانی وه‌فدی ئێرانی، كه ناوی ئاشكرا نه‌كراوه، به ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رزی گوتووه، گرووپی 5+1، كه‌شێكی قورس و دژواری به‌سه‌ر گفتوگۆكاندا زاڵ كردووه و ئه‌مه‌ریكای به هۆكاری سه‌رنه‌كه‌وتنی كۆبوونه‌وه‌كان ناو بردووه.