بە دەستلەكاركێشانەوەی غەلیون، ئەنجوومەنەكە لەبەردەم هەڕەشەی پارچەبووندایە

بە دەستلەكاركێشانەوەی غەلیون، ئەنجوومەنەكە لەبەردەم هەڕەشەی پارچەبووندایە
ململانێی نێو ئەنجوومەنی نیشتیمانیی سووریا، بە دەستلەكاركێشانەوەی بورهان غەلیون، مامۆستای زانستی كۆمەڵناسیی سیاسی كە ئیخوانەكان پشتیوانییان دەكرد، گەیشتووەتە لوتكە.
ئەنجوومەنی نیشتیمانیی سووریا، كە 313 ئەندامی هەیە، ڕایگەیاند كە ئەو نامەی دەستلەكاركێشانەوەیەی كە غەلیون بەر لە هەفتەیەك پێشكەشی كردووە پەسند كرا.

ئەو ناكۆكییەی كە بۆ جێگرتنەوەی غەلیون لەنێون ئەنجوومەنی نیشتیمانیی سووریادا برەوی سەندووە، بووەتە هۆی كەمكردنەوە و لاوازبوونی پشتیوانیی نێودەوڵەتی؛ ئەمەیش لە كاتێكدایە كە هێزەكانی سوپای سووریا 14 مانگە هەڵمەتەكانیان بەرانبەر بە ڕاپەڕینی بەهەڵسكارانی ڕژێمی ئەسەد درێژە هەیە.

بەپێی هەواڵێكی \"ڕۆیتەرز\"" هەڵبژاردنی شوێنگرەوەیەك/ سەرۆكێك بۆ ئەنجوومەنەكە پێویستییەكە تا ئەو ئەنجوومەنە ددانپێدانانی نێودەوڵەتیی بەدەست بهێنێت و ئەو مەترسییە بڕەوێنێتەوە كە ئیسلامییەكان وەك هێزێكی كاریگەر لەو ڕاپەڕینە جەماوەرییەدا دەر بكەون.

بەپێی بەیاننامەیەكی ئەنجوومەنەكە، بورهان غەلیون، تا دیاریكردنی سەرۆكێكی نوێ بۆی هەروەك سەرۆك دەمێنێتەوە.

غەلیون دوێنێ چوارشەممە ڕایگەیاندووە كە كە ئەو بۆ پل و پایە نەبووەتە سەرۆكی ئەنجوومەنەكە بەڵكە مەبەستی بووە یەكڕیزی بپارێزێت و ئامادەیش نییە ببێتە هۆی پەرتەوازەیی ئەنجوومەنەكە."
Top