فه‌تح و حه‌ماس بۆ پێكهێنانی ده‌وڵه‌تی فه‌له‌ستینی، رێككه‌وتن
مه‌حموود عه‌باس، سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی فه‌له‌ستینی و خالید مه‌شعه‌ل، سه‌رۆكی رێكخراوی ئیسلامیی حه‌ماس، به ناوبژیوانیی میسر، رێككه‌وتننامه‌یه‌كیان ئیمزا كرد و تێیدا بڕیاریاندا له‌سه‌ر پێكهێنانی كۆمیسیۆنێكی هاوبه‌ش بۆ هه‌ڵبژاردن. ئه‌م كۆمیسیۆنه له رۆژی 27ی ئایاره‌وه داده‌مه‌زرێت.
به‌پێی راپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی فه‌ڕه‌نسا، هه‌ر دوو لایه‌نی فه‌له‌ستین هه‌روه‌ها رێككه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی 10 رۆژدا، ده‌وڵه‌تێكی كاتی له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تیی ده‌سه‌ڵاتی فه‌له‌ستینی و رێكخراوی حه‌ماس، دابمه‌زرێنن.
ده‌وڵه‌تی كاتی كه به گوته‌ی نوێنه‌رێكی رێكخراوی فه‌تح، له كه‌سانی ته‌كنۆكراتی سه‌ربه‌خۆ پێكدێت، بۆ ماوه‌ی 6 مانگ به‌رده‌وام ده‌بێت و ئاماده‌كارییه‌كانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی فه‌له‌ستین و هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان، جێبه‌جێ ده‌كات.
فه‌تح و حه‌ماس، كه له ساڵی 2007ه‌وه په‌یوه‌ندییه‌كانیان ئاڵۆز بوو، ساڵی رابردوو به ناوبژیوانیی میسر، له باره‌گای كۆمكاری عه‌ره‌بی له قاهیره، رێككه‌وتننامه‌یه‌كیان بۆ ئاشته‌وایی نیشتمانی ئیمزا كرد و بڕیار بوو له مانگی ئایاری ئه‌مساڵدا ده‌وڵه‌تێكی نوێ دابمه‌زرێنن، كه به‌هۆی به‌رده‌وامیی كێشه‌كانیان، حكوومه‌تی نوێ جێبه‌جێ نه‌كرا.