ناتۆ، بڕیار له‌سه‌ر ئه‌فغانستان ده‌دات
سه‌رۆكی 28ی وڵاتی ئه‌ندامی رێكخراوی ناتۆ، له شاری شیكاگۆ له ئه‌مه‌ریكا، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ به كاتی ئه‌مه‌ریكا، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دوو رۆژه ده‌ست پێده‌كه‌ن و له یه‌كه‌م دانیشتن‌دا بڕیار له‌سه‌ر چۆنیه‌تیی دابین كردنی سه‌رچاوه‌ی دارایی بۆ هێزه ئه‌منییه‌كانی ئه‌فغانستان ده‌ده‌ن.
ئاندرێس فۆن راسموسێن، سه‌رۆكی ناتۆ، به بی بی سی گوتووه، به‌پێچه‌وانه‌ی بۆچوونی زاڵ، كشانه‌وه له ئه‌فغانستان بابه‌تی ئه‌م دانیشتنه نییه، به‌ڵكوو باس له ده‌ستپێكی ئه‌ركێكی نوێ له ئه‌فغانستان ده‌كرێت.
سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ باس له‌وه ده‌كه‌ن كه وڵاتانی ئه‌ندامی ناتۆ، له‌سه‌ر چۆنیه‌تی و كاتی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ناتۆ له ئه‌فغانستان، كێشه‌یان هه‌یه و هه‌ندێك له ئه‌ندامانی ناتۆ رایانگه‌یاندووه، هێزه‌كانیان به‌ر له واده‌ی دیاریكراو له ساڵی 2014، له ئه‌فغانستان ده‌كێشنه‌وه.
فرانسوا ئۆلاند، سه‌رۆككۆماری نوێی فه‌ڕه‌نسا، داوای كردووه هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له ئه‌مساڵدا، ئه‌فغانستان به‌جێ بهێڵن و گوتوویه‌تی ته‌نیا ژماره‌یه‌كی كه‌م له سه‌ربازه‌كانی، بۆ په‌روه‌رده كردنی هێزه‌كانی ئه‌فغانستان، له‌و وڵاته ده‌مێننه‌وه.