سوپای ئازادی سووریا ده‌ڵێت 6 به‌رپرسی پله‌به‌رزی حکوومه‌تیان کوشتووه
ئه‌بومه‌عاز، گوتیشی کە یه‌کێک له فه‌رمانده‌کانی سوپای ئازاد به‌م زووانه ورده‌کارییه‌کانی ئه‌م چالاکییه ده‌خاته ڕوو.
به‌پێی هه‌واڵی ماڵپەڕی ئه‌لعه‌ره‌بییه، یه‌کێک له ئه‌ندامانی سوپای ئازادی سووریا که له چالاکییه‌که‌دا به‌شدار بووه، جه‌ختی کرده‌وه: \""چه‌کدارانی سه‌ر به سوپاکه‌یان، توانیوانه ئاسف، شه‌وکه‌تی جێگری ئه‌رکانی گشتیی هێزه چه‌کداره‌کان، محه‌ممه‌د شه‌عاری وه‌زیری ناوخۆ، داوود راجحه‌ی وه‌زیری به‌رگری، حه‌سه‌ن تورکمانیی سه‌رۆکی کۆمیته‌ی قه‌یران، هشام به‌ختیاری سه‌رۆکی نووسینگه‌ی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و محه‌ممه‌د‌سه‌عید به‌ختیان یه‌کێک له رێبه‌رانی حزبی به‌عس، بکوژن.
ته‌له‌ڤزیۆنی سه‌ر به حکوومه‌تی سووریا، له زمان سه‌رچاوه‌یه‌کی سه‌ر به حکوومه‌ته‌وه ئه‌م هه‌واڵه‌ی به‌درۆ خستووه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌که‌ی سه‌ر به حکوومه‌تی سووریا، ده‌ڵێت: \""کوژرانی ئه‌و که‌سانه‌ی له هه‌واڵه‌که‌دا ناویان براوه، هه‌واڵێکی درۆیه و ئه‌م که‌سانه خه‌ریکی کاری خۆیانن.\""
له لایه‌کی دیکه‌وه، کۆمیته‌ی رێکخه‌ری شۆڕشی سووریا، باسی له تێکهه‌ڵچوونی توندی نێوان هێزه‌کانی حکوومه‌ت و سوپای ئازاد له شوێنه جیاجیاکانی پایته‌خت کردووه و ده‌ڵێت ته‌قینه‌وه‌ی به‌هێز له شاره‌که روویان داوه.
ئه‌م تێکهه‌ڵچوونانه، له شه‌وی رابردووه‌وه ده‌ستیان پێکردووه و تا سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ، یه‌کشه‌ممه درێژه‌یان کێشاوه.
دوابه‌دوای تێکهه‌ڵچوونه‌کان، هێزه ئه‌منییه‌کانه هێندێک له رێگه سه‌رکییه‌کانیان داخستووه و رێ‌وشوێنی توندی ئه‌منییان گرتووه‌ته به‌ر.
هه‌روه‌ها ته‌قینه‌وه‌ی به‌هێز له ناوچه‌کانی \""غوتا\"" و \""زملکا\""ی ده‌وروبه‌ری دیمه‌شق روویان داوه و رێگه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی دیمه‌شق له‌گه‌ڵ ده‌روبه‌ریدا داخراوه.
کۆمیته‌ی رێکخه‌ری شۆرش، هه‌روه‌ها رایگه‌یاندووه: \""فڕۆکه‌یه‌کی سه‌ربازی له فڕۆکه‌خانه‌ی، مزه‌ـوه فڕیوه.\""
به‌پێی ئه‌م راپۆرته‌ی سه‌رچاوه‌کانی ده‌ژبه‌ری به‌شار ئه‌سه‌د، ده‌نگی ته‌قه و تێکهه‌چوونی چه‌کدارانه له ناوچه‌کانی که‌فه‌رسوسه، شه‌قامی به‌غداد، عه‌باسه‌یین، مه‌یدان و ئه‌لسعالی، به ئاشكرا بیستراوه."