زیاتر له 30 چه‌كداری قاعیده و سه‌ربازی یه‌مه‌ن كوژراون
سه‌رچاوه‌كانی ناوچه‌كه ده‌ڵێن سوپای یه‌مه‌ن گه‌یشتووه‌ته نزیك شاری جار له باشوور و شه‌ڕ و پێكدادان له ئێواره‌ی رۆژی هه‌ینی ده‌ستی پێكردووه و هه‌تا ئێستا به‌رده‌وامه.
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز ده‌ڵێت فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌شدارییان له شه‌ڕه‌كه‌دا كردووه و بۆ یارمه‌تیدانی هێزه‌كانی سوپای یه‌مه‌ن، چه‌ند ناوچه‌یان بۆردومان كردووه كه چه‌كداره‌كانی قاعیده سه‌نگه‌ریان تێدا گرتبوو. سوپای یه‌مه‌ن سه‌ره‌تا به‌شداری ئه‌و فڕۆكانه‌ی ره‌تكردبووه‌وه.
فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه تایبه‌ته‌كانی ئه‌مه‌ریكا، ژه‌نراڵ كه‌ن تۆڤ، دوێنێ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی یه‌مه‌نی كۆبووه‌ته‌وه و جه‌ختی كردووه‌ته‌وه ئه‌مه‌ریكا ئاماده‌ی هه‌موو هاوكاری و ئاسانكارییه‌كه بۆ هێزه‌كانی یه‌مه‌ن له شه‌ڕی دژی تیرۆریزمدا.