په‌رله‌مانی یۆنان هه‌ڵوه‌شایه‌وه. یۆنان له به‌رده‌م به‌جێهێشتنی یۆرۆ
كارلۆس پاپۆلیاس، سه‌رۆككۆماری یۆنان، دوای شكستی لایه‌نه براوه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانیی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ، بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی نوێ و به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنێكی نوێی له مانگی داهاتوودا په‌سند كرد.
سه‌رنه‌كه‌وتنی حیزبه‌كانی یۆنان له پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ، بووه‌ته هۆی قووڵتر بوونه‌وه‌ی قه‌یرانی ئابووریی ئه‌و وڵاته و له‌گه‌ڵ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان، ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ ده‌ڵێن خه‌ڵك رژاونه‌ته ناو بانكه‌كان بۆ ده‌رهێنانه‌وه‌ی داراییه‌كانیان.
دوو حیزبی سه‌ره‌كیی لایه‌نگری پلانه ئابوورییه‌كانی یه‌كیه‌تیی ئه‌ورووپا، ده‌ڵێن هه‌ڵبژاردنی داهاتوو به واتای ئه‌وه‌یه خه‌ڵكی یۆنان بڕیار ده‌ده‌ن له یه‌كیه‌تیی ئه‌ورووپا و له په‌یمانی یۆرۆدا بمێننه‌وه یان نا.
به‌پێی ده‌ستووری یۆنان، ئه‌گه‌ر سێ حزبی براوه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی، نه‌توانن له ماوه‌ی دیاریكراودا كابینه و حكوومه‌تی نوێ پێكبهێنن، په‌رله‌مان به فه‌رمانی سه‌رۆككۆمار هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه و هه‌ڵبژاردن دووباره ده‌كرێته‌وه.