قه‌یرانی یۆنان له ئه‌ورووپا، هاوكات له‌گه‌ڵ كۆبوونه‌وه‌ی گرووپی 8
حكوومه‌تی كاتیی یۆنان له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، راوێژكاری ئه‌ڵمانیا، ئانگێلا مێركڵ، داوای لێكردوون بۆ مانه‌وه و نه‌مانه‌وه‌ی یۆنان له یه‌كێتیی ئه‌ورووپادا، راپرسییه‌ك له ناو هاووڵاتیانی یۆنانیدا به‌ڕێوه‌بچێت.
گوته‌بێژی حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیا، له لێدوانێكدا دوابه‌دوای به‌یاننامه‌كه‌ی حكوومه‌تی یۆنان، ئه‌م قسه‌یه‌ی ره‌تكردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێت راوێژكاری ئه‌ڵمانیا داوای شتی وای نه‌كردووه و هاوكات جه‌ختی كرده‌وه له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی یۆنان له یه‌كیه‌تیی ئه‌ورووپادا.
هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌وه، به‌پێی راپۆرتی بی بی سی، دوێنێ ئێواره به كاتی ئه‌مه‌ریكا، سه‌رۆكی وڵاتانی گرووپی 8، له كه‌مپ ده‌یڤید كۆبوونه‌وه و جه‌تیان له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی یۆنان له یه‌كیه‌تیی ئه‌ورووپادا كرد، بۆ ئه‌وه‌ی قه‌یرانی ئابووری زیاتر په‌ره نه‌ستێنێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، باراك ئۆباما، سه‌رۆككۆماری ئه‌مه‌ریكا، له‌گه‌ڵ فرانسوا ئۆلاند، سه‌رۆككۆماری نوێی فه‌ڕه‌نسا كۆبووه‌وه و ئه‌وانیش جه‌ختیان له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی یۆنان له یه‌كیه‌تیی ئه‌ورووپادا كردووه.
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له‌و دیداره‌دا رایگه‌یاند، له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی گرووپی 8، باس له به‌رنامه‌ی گه‌شه‌ی ئابووری ده‌كرێت. سه‌رۆككۆماری نوێی فه‌ڕه‌نسا پێیوایه له‌جیاتی به‌رنامه‌ی ئێستای كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجی ده‌وڵه‌ته‌كان بۆ چاره‌سه‌ری قه‌یرانی ئابووری، پێویسته كار له‌سه‌ر گه‌شه‌ی زیاتری ئابووری بكرێت.
-PNA