ئێران لەدژى پرۆژەى یەكگرتنى سعوودیە و بەحرێن خۆپیشاندانى سەرتاسەرى دەكا

ئێران لەدژى پرۆژەى یەكگرتنى سعوودیە و بەحرێن خۆپیشاندانى سەرتاسەرى دەكا
دەسەڵاتدارانى ئێران داوایان كرد لەدژى پرۆژەى یەكگرتنى سعوودیە و بەحرێن كە ماوەیەكە ئەو دوو وڵاتە كارى بۆ دەكەن، رۆژى هەینیى داهاتوو لە سەرتاسەرى وڵاتدا خۆپێشاندان بكرێ. ئاژانسەكان گواستیانەوە.

ئەنجومەنى هاوئاهەنگیى پروپاگەندەى ئیسلامى كە ئەركى رێكخستنى خۆپیشاندانە رەسمییەكانە لە بەیاننامەكدا داواى لە ئێرانییەكان كرد، بەشداریى ئەو خۆپیشاندانانە بكەن كە پاش نوێژى هەینى لەدژى \"پلانەكەى ئەمەریكا بۆ لكاندنى بەحرێن بە سعوودیەوە\"" بەڕێوە دەچێ و سەركۆنەى هەردوو رێژیمى ئال خەلیفە و ئال سعوودى \""سەر بە ویلایەتە یەكگرتووەكان\"" بكەن.

لە بەیاننامەكەدا هاتووە \""ئەو پیلانە ترسناكە بەرەنجامى سێكوچكەى شوومى ئەمەریكایى-بەریتانیایى-زایۆنییە بۆ رێگرتن لە تەشەنەكردنى شۆڕشە جەماوەرییەكان و زاڵبوون بەسەر تەنگژەكەى بەحرێندا، كە رێژیم ناتوانێ چارەسەرى بكا\"".

پاش ئەوەى ریاز و مەنامە رایان گەیاند هەنگاو بەرەو یەكگرتنى هەردوو وڵات دەنێن، ئێران بە توندى رەخنەى لەو هەنگاوە گرت و راى گەیاند بەحرێن پاروویەكى ئاسان نییە ئەو دوو دەسەڵاتە بتوانن قووتى بدەن.

دەسەڵاتدارانى بەحرێن پێرێ دووشەم ناڕەزاییان لەدژى لێدوانێكى عەلى لاریجانى سەرۆكى ئەنجوومەنى شووراى ئێران لەبارەى ئەو پرۆژەیە دەربڕى و بە دەستوەردان لە كاروبارى بەحرێنیان لەقەڵەم دا.

لە بەحرێن كەمینەیەكى سونە مەزەب كە لەلایەن وڵاتانى كەنداو بەتایبەت سعوودیەوە پشتگیرى دەكرێ، حوكمڕانى دەكا لەكاتێكدا زۆرینەى خەڵكى وڵاتەكە شیعە مەزەبن و لەلایەن ئێرانەوە پشتگیرى دەكرێن."
Top