دوێنێ 30 كەس كوژراون و ئەسەدیش نایشارێتەوە كە شەڕی ڕاگەیاندنی دۆڕاندووە

دوێنێ 30 كەس كوژراون و ئەسەدیش نایشارێتەوە كە شەڕی ڕاگەیاندنی دۆڕاندووە
چاودێری مافی مرۆڤی سووریا، دەڵێت كە دوێنێ چوارشەممە، لە هەڵمەتی هێزەكانی حكوومەتی وڵاتەكەیان بۆ ناوچەگەلێك، 30 كەس كوژراون. بەشار ئەسەدیش ڕایگەیاند كە وڵاتەكەی شەڕی ڕاگەیاندنی بە ڕۆژاوا دۆڕاندووە.
چاودێری مافی مرۆڤی سووریا كە بارەگاكەی لە لەندەنە، هەروەها گوتی سوپای سووریاهەڵمەتی هەڵكوتانە سەر و دەستگیركردنی خەڵكی لە چەندان شار و شارۆژكە و ناوچەگەلێكی دیمەشقی پایتەخت بەڕێوە بردووە.

لەو هەڵمەتەدا و لە حمس، لە ڕێی لەداردانیەستبەجێوە 15 كەس كوژراون كە گوتاربێژی مزگەوتی گەڕەكی شەماسی تێدایە.

لای خۆیشییەوە دەستەی گشتیی شۆڕش ڕایگەیاند كە سوپای سووریا ب چڕی شاری ڕستنی بۆردومان كردووە. بە هۆی بۆردومانەكەیشەوە ژمارەیەك خانوو خاپوور بوون و ژمارەیەكی زۆریش بریندار هەن.

هاوكات لەگەڵ ئەو هەڵكوتانە سەر و بۆردومانانەی سوپاكەی، سەرۆكی سووریا بەشار ئەسەد، لە دەركەوتننێكیدا لە تەلەڤزیۆنی ڕووسیا 24، نەیشاردەوە كە ڕاگەیاندنی وڵاتەكەی بە ڕاگەیاندنی ڕۆژاوای دۆڕاندووە.

ئەسەد دەڵێت، \"ئەو هەڵمەتەی هۆكارەكانی ڕاگەیاندن دەستیان پێ كردووە، درێژە ناكێشێت، ئەوان لە ئێمەیان بردەوە و لە سەرەتای قەیرانەكەوە ڕاستییەكانیان شێواند و درۆیان بڵاو كردنەوە. بەڵام بەپێی تێپەڕبوونی كات و چونكە واقیع جۆرێكی دیكەیە دۆخەكە گۆڕاوە.\""

ئەو دەیشڵێت \""هۆكارەكانی ڕاگەیاندن ناتوانن تاسەر لێمان ببەنەوە، چونكە لەسەر واقیع دەكەین.\""

"
Top