ئه‌فغانستان و ئه‌ڵمانیا په‌یماننامه‌ی ستراتیژییان مۆ كرد
ئانگیلا مێركڵ، راوێژكاری ئه‌ڵمانیا، له دیدار له‌گه‌ڵ حامید كارزای، سه‌رۆككۆماری ئه‌فغانستان، رایگه‌یاند وڵاته‌كه‌ی، هه‌موو ساڵێك زیاتر له 190 ملیۆن دۆلار یارمه‌تیی هێزه ئه‌منییه‌كانی ئه‌فغانستان ده‌كات.
مێركڵ له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌فغانستان، جارێكی دیكه پشتیوانیی ئه‌ڵمانیای بۆ حكوومه‌تی ئه‌فغانستان دووپات كرده‌وه و گوتی مۆر كردنی ئه‌م په‌یماننامه‌یه ده‌یسه‌لمێنێت كه پشتگیریی ئه‌ڵمانیا بۆ ئه‌فغانستان، ته‌نیا قسه نییه.
حامید كارزای، به ئاماژه به‌و په‌یماننامه‌یه گوتی دوای چوونه ده‌ره‌وه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له ئه‌فغانستان، هێزه ئه‌منییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی، ساڵانه زیاتر له 4 ملیار دۆلاریان بۆ پاراستنی ئاسایشی ئه‌فغانستان پێویسته.
په‌یماننامه‌ی ستراتیژیی نێوان ئه‌فغانستان و ئه‌ڵمانیا، دوو هه‌فته دوای سه‌ردانی سه‌رۆككۆماری ئه‌مه‌ریكا بۆ كابول و مۆر كردنی په‌یمانێكی ستراتیژی له‌گه‌ڵ ئه‌فغانستان، مۆر كراوه.