یه‌كیه‌تیی كه‌نداو پێك نه‌هات
سه‌رۆكی وڵاتانی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی هاریكاریی كه‌نداو له ریاز پایته‌ختی سعوودیه، دوای 2 سه‌عات كۆبوونه‌وه و دانوستان سه‌باره‌ت به پێكهێنانی یه‌كیه‌تیی كه‌نداو، بنیاتنانی یه‌كیه‌تییه‌كه‌یان بۆ كاتێكی دیكه دواخست.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعوودیه، سعوود ئه‌لفه‌یسه‌ڵ، له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا له‌مباره‌یه‌وه گوتی دانوستانی زیاتر سه‌باره‌ت به پێكهێنانی یه‌كیه‌تیی كه‌نداو، بۆ مانگی كانوونی یه‌كه‌م دواخراوه و له كۆبوونه‌وه‌ی به‌حرێندا ده‌خرێته‌وه به‌ر باس.
هه‌روه‌ها گوتیشی، سه‌رۆكی وڵاتانی ئه‌نجوومه‌نی هاریكاریی كه‌نداو بڕیاریان داوه لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت، بۆ ئاماده‌كردنی پێشنووسێك له‌مباره‌یه‌وه پێك بێت و پێشنیازه‌كان بگه‌یه‌نێته كۆبوونه‌وه‌ی به‌حرێن.
سعوودیه ده‌ڵێت مه‌به‌ست له پێكهێنانی یه‌كیه‌تیی كه‌نداو، هاوئاهه‌نگیی ئابووری و سیاسی و سه‌ربازیی زیاتره له نێوان وڵاتانی ئه‌ندام، بۆ پێشگیریكردن له هه‌ڕه‌شه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران.