ئەمڕۆ سەركردەى وڵاتانى هاریكاریی عەرەبی لە ریاز باسی یەكگرتن دەكەن

ئەمڕۆ سەركردەى وڵاتانى هاریكاریی عەرەبی لە ریاز باسی یەكگرتن دەكەن
بڕیارە ئەمڕۆ دووشەم سەركردەى وڵاتانى هاریكاریی عەرەبی لە 14مین كۆبوونەوەى راوێژكاری لە ریاز بەسەرۆكایەتیی شا عەبدوڵا بن عەبدولعەزیز ئال سعوود شاى سعوودیە باسی میكانیزمی یەكگرتنی ئەو وڵاتانە بەكەن لە سێ لایەندا.

دوێنێ وەزیرانى دەرەوەى \"سعوودیە، ئیمارات، كوێت، بەحرێن، قەتەر، عومان\"" لە بارەگەى ئەمینداری گشتیی ئەنجوومەنى هاریكاریی وڵاتانى كەنداو كۆبوونەوەی خۆیان بەكۆتا هێنا.

عەبدولعەزیز عویشق یەكێك لە ئەندامانى دەستەی راوێژكاریی تایبەت بەفایلی گواستنەوە بۆ قۆناخى یەكگرتنى كەنداو گوتى، ئەو یەكگرتنە لە شێوەی 3 دەستەی سەربەخۆدا دەبێ، یاسادانان، جێبەجێكردن و دادوەریی، هەمووشیان نابێ كاریگەریی لەسەر سەروەریی ئەو وڵاتانە هەبێ و هەروەها دەست لە كارووبارى یەكتر وەرنەدەن.

عویشق ئاماژەى كرد كە ئەنجوومەنى هاریكاریی كەنداو باشترین گردبوونەوەى هەرێمییە پاش یەكەتیی ئەوروپا، بەڵام دەستەكە كار دەكا بۆ هەمواركردنى ئەو نموونە ئەوروپییە بۆ گونجاندنى لەگەڵ سروشتیی وڵاتانى كەنداو.

سەمیرە رەجەب وەزیری دەوڵەت بۆ كاروبارى راگەیاندنى بەحرێن گوتى، چاوەڕوان دەكرێ سەركردەی وڵاتانى ئەنجوومەنى هاریكاری لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆدا باسی دامەزراندنى یەكگرتنێكی سیاسی بكەن كە سەرەتا لە 2 تا 3 دەوڵەت پێك بێ لە نێوان سعوودیە و بەحرێن، سەرچاوەكانى هەواڵ گواستییانەوە. "
Top