سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرایل داوای هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت ده‌كات
بنیامین نتانیاهوو، سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرایل، له كۆبوونه‌وه‌ی كابینه‌ی حكوومه‌ته‌كه‌یدا گوتی حیزبی لیكوود، له داوایه‌كدا، كاتی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت، وه‌كوو پێشنیار ده‌خاته به‌رده‌م په‌رله‌مان.
نتانیاهوو گوتی به‌نیازه ئه‌وه‌نده‌ی بكرێت، حكوومه‌تێك به به‌شداریی زۆرینه‌ی حیزب و لایه‌نه‌كان پێكده‌هێنێت بۆ ئه‌وه‌ی ئیسرایل له تێپه‌ڕاندنی گرفته‌كانی به‌رده‌میدا سه‌ركه‌وتوو بێت.
چاودێرانی سیاسی ده‌ڵێن، له‌وانه‌یه پێشنیاره‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرایل، له‌لایه‌ن حیزبی توندڕۆی \"ئیسرایل ماڵی ئێمه‌یه\""، به سه‌رۆكایه‌تیی ئاڤیگدۆر لیبرمان، وه‌زیری ده‌ره‌وه، دژایه‌تی بكرێت و هه‌روه‌ها حیزبی میانڕه‌وی كادیما و حیزبه‌كانی دیكه‌ش ده‌نگی پێنه‌ده‌ن."