پارته ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی یۆنان، له هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌ماندا زۆرینه‌یان له‌ده‌ست چوو
به‌پێی نوێترین ئاماره‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی له یۆنان، حیزبی میانڕه‌وی \"دیموكراسیی نوێ\"" 19%ی ده‌نگه‌كانی كۆكردووه‌ته‌وه و پارتی چه‌پی \""سیریزیا\"" له پله‌ی دووه‌مه و پارتی چه‌پی میانڕه‌وی \""پاسۆك\"" پله‌ی سێهه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كانی گرتووه.
حكوومه‌تی هاوپه‌یمانیی یۆنان، له مانگی تشرینی دووه‌می ساڵی پار له هاوپه‌یمانی هه‌ر دوو حیزبی دیموكراسیی نوێ و پاسۆك پێكهاتبوو، كه زۆرینه‌ی كورسییه‌كانی په‌رله‌مانی یۆنانیان پێ‌بوو.
چاودێرانی سیاسی ده‌ڵێن، خه‌ڵكی یۆنان بۆ دژایه‌تی كردن له‌گه‌ڵ سیاسه‌ته ئابوورییه‌كانی حكوومه‌تی یۆنان، ده‌نگیان به پارته‌كانی دیكه و به‌تایبه‌ت به پارته چه‌پ و راسته توندڕۆكان داوه.
به‌پێی راپۆرتی بی بی سی، سه‌رۆكی حیزبی دیموكراسیی نوێ گوتوویه‌تی حكوومه‌تی رزگاریی نیشتمانی پێكده‌هێنێت و سه‌رۆكی پاسۆك داوای كردووه هه‌موو ئه‌و حیزبانه‌ی بڕوایان به مانه‌وه‌ی یۆنان له چوارچێوه‌ی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا هه‌یه، یه‌كگرتوو بن.
له به‌رامبه‌ردا سه‌رۆكی حیزبی سیریزیا رایگه‌یاندووه، حكوومه‌تێكی هاوپه‌یمانی پێكده‌هێنێت و دژی هه‌موو به‌ڵێنه‌كانی حكوومه‌تی ئێستای یۆنانه له به‌رامبه‌ر یه‌كێتیی ئه‌ورووپا و هه‌وڵ ده‌دات به یارمه‌تیی خه‌ڵك به‌ڵێنه‌كانی یۆنان به یه‌كێتیی ئه‌ورووپا هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه.
به‌پێی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی یۆنان، حیزبی یه‌كه‌م ماوه‌ی 3 رۆژ مۆڵه‌تی هه‌یه له‌گه‌ڵ حیزبه‌كانی دیكه گفتوگۆ بكات و حكوومه‌تی هاوپه‌یمانی پێكبهێنێت. ئه‌گه‌ر حیزبی یه‌كه‌م سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو، مۆڵه‌ت به حیزبی دووه‌م ده‌درێت و ئه‌گه‌ر ئه‌ویش سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو، حیزبی سێهه‌م ده‌رفه‌تی ئه‌و كاره‌ی ده‌بێت.
ده‌ستووری یۆنان ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر سێ حیزبی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كان له پێكهێنانی حكوومه‌تدا سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو، جارێكی دیكه هه‌ڵبژاردن ده‌كرێته‌وه."