سەركردەیەكی پێشووی ئیخوان موسلمین: گەلی میسر لە ئیسلامیەكان خۆش نابێ ئەگەر هاتوو لەم پرۆسەیە شكست بێنن

سەركردەیەكی پێشووی ئیخوان موسلمین: گەلی میسر لە ئیسلامیەكان خۆش نابێ ئەگەر هاتوو لەم پرۆسەیە شكست بێنن
د. ئیبراهیم زەعفەرانی بۆ گوڵان: ئەگەرچی ئیخوانەكان توانستی زۆریان هەیە، بەڵام لەئاستی تەحەدیاتی دۆخەكە نین، بۆ ناچارن بێ جیاوازی هانا بەرنە لای هەموو خاوەن توانستەكانی وڵاتەكە.



سەركردەی پێشووی ئیخوان موسلمین و دامەزرێنەری حزبی نەهزە (د. ئیبراهیم زەعفەرانی) لە دیمانەیەكی تایبەتی گۆڤاری گوڵان كە پەیامنێرمان لە قاهیرە سازی كردبوو لەگەڵیدا، دەربارەی توانای ئیخوانەكان لە دۆخی ئێستا و سەركەوتنیان بەسەر هەموو چمكەكانی دەسەڵات، رایگەیاند: ئەگەر ئیخوان بیانەوێت حكومەت دامەزرێنن، فەرزە لەسەریان سوود لە هەموو وزەو توانستەكان وەربگرن ئەگینا شكست دەهێنن، ئەگینا گەل وازیان لێ دێنێت چۆن بە ئاسانی سەركەوتن بە هەمان شێوە بە ئاسانی دەڕووخێن، هەر لایەنێك بێ ماندوو بوون و بێ توانست و بێ شارەزایی سامانێكی دەست بكەوێت دەیدۆڕێنێت بەڵام ئەو لایەنەی بە دروستی خۆی بینا دەكات لە هەموو بوارەكانی ژیاندا بەرنامەی دەبێت و زەحمەتە بەئاسانی شكست بهێنێت، ئیخوان باش دەزانن كە ئۆپۆزسیۆن لە بواری ڕاگەیاندن و بواری پرۆسەی سیاسیدا تۆكمەن و هێندە ئاسان نییە بەسەریدا زاڵ بن، چونكە ئەم هێزانەی ئۆپۆزسیۆنی میسری پێشتر ستەمی دەزگا سەركوتكارەكانیان تاقیكردۆتەوە، بۆیە تەنیا بە كرانەوە بارودۆخەكان لە وڵاتدا دەگۆڕدرێن..


ئەم دیمانەیە درێژەی هەیە، چەندین بابەتی هەستیار وروژێنراوە، لە ژمارە 878ی گۆڤاری گوڵان كە ئەمرۆ دووشەمە بڵاو كراوەتەوە، دیبینی.


پرۆفایل:
ئیبراهیم زەعفەرانی ناسراوترین سەركردەی ئیخوانەكانە
ئەندامی ئەنجومەنی شوورای گرووپەكەیەو یەكێكە لەوانەی بەگوڕو تینی زۆرەوە لە ساڵانی حەفتایەكانی سەدەی ڕابردووەوە گرووپەكەی زیندوو كردۆتەوە، چەندین جار دوچاری گرتن و زیندانی بۆتەوە، زۆر پێگەی سەركردایەتی بەدەست هێناوە
ئەمینداری گشتی سەندیكای پزیشكانی ئەسكەندەریەیە
سەرۆكی لیژنەی فریاگوزاری ئیمرجنسی ئەنجومەنی پزیشكانی عەرەبییە
سەرۆكی ئەنجومەنی كارگێڕی ناوەندی(قوربانیەكان)ەلە بواری مافەكانی مرۆڤدا
هەموو كەسێك هێدمەیان گرت كە گوێبیستی دەستلەكاركێشانەوەی زەعفەرانی بوون لە گرووپی ئیخوانەكان لە پاش ئەوەی 45 ساڵ لە ڕیزەكانیاندا هەڵدەسوڕا
بە دامەزرێنەرانی حزبی نەهزە ئەژماردەكرێت..
Top