فەڕەنسیەكان كەسێكی نوێیان كردە سەرۆكی خۆیان
به‌پێی به‌راورده ره‌سمییه‌كانی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆككۆماریی فه‌ڕه‌نسا، فرانسوا ئۆلاند پاڵێوراوی پارتی سۆسیالیست نزیكه‌ی 52%ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێناوه و وه‌ك سه‌رۆككۆماری نوێی فه‌ڕه‌نسا هه‌ڵبژێردراوه.
نیكۆلا ساركۆزی، سه‌رۆككۆماری ئێستای فه‌ڕه‌نسا، له گوته‌یه‌كدا دوای كۆتایی هاتنی هه‌ڵبژاردن، سه‌ركه‌وتنی ئۆلاندی قبووڵ كرد و داوای له لایه‌نگرانی خۆی كرد یه‌كڕیزیی فه‌ڕه‌نسا بپارێزن.
خولی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆماریی فه‌ڕه‌نسا، دوو هه‌فته به‌ر له ئێستا به‌ڕێوه‌چوو و تێیدا فرانسوا ئۆلاند به 28% و نیكۆلا ساركۆزی به 26%ی ده‌نگه‌كان، بۆ خولی دووه‌م سه‌ركه‌وتن.
له ماوه‌ی 21 ساڵی رابردوودا، ئه‌مه یه‌كه‌مین جاره كه سه‌رۆككۆمارێكی فه‌ڕه‌نسا ته‌نیا یه‌ك خول له كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی ده‌مێنێته‌وه و بۆ جاری دووه‌م هه‌ڵنابژێردرێت.