كێ دەبێتە سەرۆكی فەڕەنسا? ئەمرۆ فەڕەنسیەكان وەڵام دەدەنەوە
زۆربه‌ی راپۆرت و راپرسییه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ئۆلاند له‌م هه‌ڵبژاردنانه‌دا سه‌ر ده‌كه‌وێت و بۆ یه‌كه‌مین جار له دوای ساڵی 1988، پاڵێوراوێكی باڵی سۆسیالیستی فه‌ڕه‌نسا، ده‌بێته سه‌رۆككۆماری فه‌ڕه‌نسا.
له خولی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كان، كه دوو هه‌فته پێشتر به‌ڕێوه چوو، ئۆلاند به كۆكردنه‌وه‌ی 28.6 %ی ده‌نگه‌كان له پله‌ی یه‌كه‌مدا وه‌ستا و نیكۆلا ساركۆزی به 26.2 %ی ده‌نگه‌كان، گه‌یشته پله‌ی دووه‌م و بۆ خولی دووه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كان سه‌ر كه‌وت.
به‌پێی راپۆرتی ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ، پرۆسه‌ی ده‌نگدان تا سه‌عات 6ی ئێواره به كاتی پاریس به‌رده‌وام ده‌بێت و بنكه‌كانی ده‌نگدان له شاره گه‌وره‌كانیش بۆ ماوه‌ی 2 سه‌عات زیاتر كراوه ده‌بن.
مارین لۆپێن، پاڵێوراوی باڵی راستی توندڕۆی فه‌ڕه‌نسا كه له خولی یه‌كه‌مدا له پله‌ی سێیه‌م بوو، پشتیوانیی له هیچ پاڵێوراوێك نه‌كردووه و ده‌ڵێت ده‌نگی سپی ده‌دات، به‌ڵام پاڵێوراوی چه‌پی توندڕۆ و پاڵێوراوی میانڕۆه‌كانی فه‌ڕه‌نسا، پشتیوانی‌یان له ئۆلاند كردووه.