له میسر 300 كه‌س ده‌ستگیر كران
دادگای سه‌ربازیی میسر رایگه‌یاندووه گیراوه‌كانی خۆپیشاندان و تێكهه‌ڵچوونه‌كانی چه‌ند رۆژی رابردوو، تا روونكردنه‌وه‌ی تۆمه‌ت و تاوانه‌كانیان، لانیكه‌م 15 رۆژی دیكه له زینداندا راده‌گیرێن. ته‌نیا گیراوه ژنه‌كان ئازاد كراون.
شه‌ڕ و توندوتیژی دوای ئه‌وه ده‌ستیپێكرد كه ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراو، له‌به‌رده‌م وه‌زاره‌تی به‌رگری، هێرشیان كرده سه‌ر خۆپیشانده‌ران و لانیكه‌م 20 كه‌سیان كوشت و زیاتر له سه‌د كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
دوای ئه‌وه خۆپیشانده‌ران ویستیان هێرش بكه‌نه ناو وه‌زاره‌تی ناوخۆ و له ئه‌نجامدا هێزه ئه‌منییه‌كان نزیكه‌ی 300 كه‌سیان ده‌ستگیر كرد. خۆپیشانده‌ران له لایه‌نگرانی پاڵێوراوێكی سه‌له‌فی بوون، كه بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆككۆماریی ره‌تكراوه‌ته‌وه.
خۆپیشاندانه‌كانی میسر له‌كاتێكدایه كه 3 هه‌فته‌ی دیكه، هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆماری له‌و وڵاته به‌ڕێوه‌ده‌چێت و ده‌سه‌ڵاتدارانی سه‌ربازی به‌ڵێنییان داوه، دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌سه‌ڵات راده‌ستی حكوومه‌تێكی مه‌ده‌نی بكه‌ن.