بەرپرسێكى شۆرشى سووریا هێرشى توند دەكاتە سەر ئەنان
جەعارە بە كەناڵى (العربیە)ى راگەیاند، ئەنجوومەنى مافەكانى مرۆڤى نەتەوە یەكگرتووەكان دووپاتى دەكاتەوە تاوان و قەسابخانەكارى لە وڵاتدا هەیە و نێردەى چاودێرانیش دەڵێن بەهۆى ئەوانەوە دۆخەكە هێور بووەتەوە.
هەروەها گوتى \""نامانەوێ نێردەى چاوێران بەردەوام بن لەكاتێكدا قەتڵوعام بەردەوامە\"" و ئاماژەى بەوە دا ئۆپۆزسیۆن بۆیە داواى ناردنى چاودێرانى كردووە تا بە ئازادى خۆپێشاندان بكەن و ئامێرە سەربازییەكان بكشێنەوە، بەڵام هیچ لەوانە نەهاتووەتە دى.
جەعار لەبارەى كۆفى ئەنانیشەوە گوتى \""ئەنان داواى بودجەى ساڵێكى كردووە، ئەوەیش ماناى ئەوەیە ئەركى چاودێران ساڵێك بەردەوام دەبێ\"".
هەروەها ئاماژەى بەوە، دا ئەنان تۆمەتبارە بەوەى پارەى لرف داوە و لە گەندەڵییەوە گلاوە ئیتر چۆن ئەركى چاەرەسەركردنى تەنگژەى سووریا پێ دەسپێرێ."