\"ئەسیۆشێیتد پرێس\"": سووریا، 4 قوتابیی زانكۆی حەلەبی كوشتووە"
ئاژانسی هەواڵی \"ئەسیۆشێیتد پرێس\"" لە زاری قوتابییەكەوە بڵاوی كردووەتەوە، هێزەكانی ئەمن و میلیشیاكانی حكوومەت بە نارنجۆكی گازی و گولـلەی ڕاستی بەرەوڕوویان بوونەتەوە، تاوەكو بڵاوە بە ئەو خۆپێشاندانە بكەن كە زانكۆی حەلەب دوای هەڵكوتانە سەر شوێنێكی نیشتەجێبوونی قوتابیانیان لەلایەن حكوومەتەوە، دەستی پێ كردووە.
بە هۆی ئەم خۆپێشاندان و ناڕەزایەتییانەیشەوە، نزیكەی 50 قوتابی دەستگیر كراون.
ئەم بەروپێشوونانە لەكاتێكدان كە نەتەوە یەكگرتووەكان لە ڕێی ناردنی چاودێرەوە خوازیاری كەمكردنەوە و بەرگرتنە لەو توندوتیژییەی سووریای تەنیوە."