چاودێری مافی مرۆڤ: سوپای سووریا، به كۆمه‌ڵ خه‌ڵكی كوشتووه
راپۆرته‌كه‌ی چاودێری مافی مرۆڤ به ئاماژه به كوشتنی به كۆمه‌ڵی نه‌یارانی رژێمی به‌عس، ده‌ڵێت له‌داردانی به كۆمه‌ڵ له دوو مانگی رابردوودا روویداوه و هه‌روه‌ها چه‌ندین ماڵ و دووكان و بازاڕ سووتێنراوه و چه‌ندین منداڵ و كه‌سانی خوار ته‌مه‌نی 18 ساڵ له‌داردراون.
ئانا نایستات، له ئه‌ندامانی رێكخراوه‌كه، به ئاژانسی هه‌واڵی (DW)ی گوتووه سوپای به‌شار ئه‌سه‌د هه‌موو ده‌رفه‌ته‌كانی به كار هێناوه بۆ ئه‌وه‌ی به‌ر له ده‌ستپێكی ئاگربڕ، هێرش بكاته سه‌ر خه‌ڵك نه‌یارانی بكوژێت.
هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌م راپۆرته، رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د و هه‌روه‌ها هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی به پێشێلكردن و شكاندنی بڕیاری ئاگربڕ تۆمه‌تبار كردووه.
راپۆرته‌كانی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌ڵێن له سه‌ره‌تای خۆپیشاندانه‌كانی خه‌ڵكی سووریا هه‌تا ئێستا، زیاتر له 9 هه‌زار هاووڵاتیی سڤیل كوژراون، به‌ڵام هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا ده‌ڵێن كوژراوه‌كان زیاتر له 11 هه‌زار كه‌سن.