سعوودیە، لەبارەی دوورگە كیشەدار و بەحرەینیشەوە هۆشداریی دایە ئێران

سعوودیە، لەبارەی دوورگە كیشەدار و بەحرەینیشەوە هۆشداریی دایە ئێران
سعوودیە، ئەمڕۆ چوارشەممە سەرلەنوێ چاوپۆشینەكردنی هەرهەڕەشەیەكی بۆ سەر وڵاتانی كەنداوی عەرەب لە لایەن ئێرانەوە دووپات كردەوە و هۆشداریی دا بە تاران لە بارەی ئەو دوورگانەی كە كێشەی لە نێواندا ناونەتەوە.
سعوودیەی ئەندام لە ئەنجوومەنی هاریكاریی كەندا كە لە شەش وڵات پێك دێت، ئەمە سێەم جارە لە ماوەی سێ هەفتەی ڕابردوودا هۆشداری دەداتە ئێران.

ئەم هۆشداریدانە دوای سەردانی سەرۆككۆماری ئێران، مەحموود ئەحمەدینەژاد، دێت بۆ دوورگەی ئەبو مووسا و دەستپێكردنەوەی خۆپێشاندانەكان لە بەحرەین، كە ساڵێكە درێژەی هەیە.

جێنشینی سعوودیە، نایف كوڕی عەبدولعەزیز، لە میانەی كۆبوونەوەی وەزیرانی ناوخۆی وڵاتانی كەنداودا لە ڕیازی پایتەختی وڵاتەكەی گەتی \"هەر زیانێك بەر هەریەك لە وڵاتانی بكەوێت ئەوا هەمووان دەگرێتەوە.\""

هاوكات سەرزەنشتكردنی ئەو \""داگیركارییە\""ـی دوورگەی ئەبو مووسا و دەستتێوەردانی بەحرەینی لە لایەن ئێرانەوە، دووپات كردەوە.

ئەو هەروەها گوتی \""جەخت دەكەینەوە كە سعوودیە و تەواوی وڵاتانی ئەنجوومەنی كەنداو، لەپێناو پاراستنی سەروەری و سەقامگیریی بەحرەین و ئیماراتی عەرەبی، یەكڕیزین. چونكە ئاساییشی ئەوان بەشێك لە ئاساییشی هەمووانە.\""

ئەحمەدینەژاد، 11ـی ئاپرێل – نیسان، سەردانی دوورگەی ئەبو مووسا كرد كە ئێران و ئیمارات ساڵانێكی‌ زۆره‌ سه‌باره‌ت به‌ مافی‌ خاوه‌ندارێتیی‌ 3 دورگه‌ له‌ كه‌نداو، كێشه‌یان هه‌یه‌. ئیمارات ئه‌و دوصرگانه‌ به‌ خاكی‌ خۆی‌ ده‌زانێت و ئێران به‌ داگیركاری‌ تۆمه‌تبار ده‌كات. ئێرانغٍ ده‌ڵێت به‌ درێژایی‌ مێژوو، ئه‌م 3 دورگه‌یه‌ به‌شێك له‌ خاكی‌ ئێران بووىه‌.
"
Top