له‌م مانگه‌دا 300 چاودێره‌كه بلاَو ده‌كرێنه‌وه و سووریایش ڤیزه‌ی به 3ـیان نه‌دا
ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌ڵمانیا (DW) ده‌ڵێت سه‌رچاوه دیپلۆماتییه‌كان گوتوویانه، سووریا به‌نیاز نییه ڤیزه به‌و چاودێرانه بدات كه هاووڵاتیی وڵاتانی رۆژئاوا و له‌وانه ئه‌مه‌ریكا و فه‌ڕه‌نسا و به‌ریتانیا و ئه‌ڵمانیان.
رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د هه‌روه‌ها به گومانه‌وه ده‌ڕوانێته چاودێرانی هاووڵاتیی سعوودیه و قه‌ته‌ر. دیمه‌شق، حكوومه‌تی سعوودیه و قه‌ته‌ر به پشتیوانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا ده‌زانێت.
هێرڤێ لادسۆ، هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی، چاودێرانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له زۆربه‌ی شاره‌كانی سووریا چه‌كه قورسه‌كانی سوپای به‌شار ئه‌سه‌د ده‌بینن و ئه‌مه‌یش به پێچه‌وانه‌ی پلانی ئاگربڕه‌وه‌یه. هاوكات ڕایگه‌یاندووه كه ئه‌گه‌رچی هێشتا به كرده‌یی 24 چاودێریان له سووریادان، به‌لاَم چاوه‌ڕوانن له چه‌ند هه‌فته‌ی دادێت ژماره‌كه زیاد بكات، به‌ڵكوو نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئه‌ركی خۆی به‌جێ بێنێت.
لادسۆ، ڕوونی كردووه‌ته‌وه كه به هۆی كه‌میی ژماره‌ی چاودێرانه‌وه توندوتیژی له سووریا درێژه‌ی هه‌یه، به‌لاَم كاریگه‌ریشیان هه‌بووه؛ چونكه بۆردومانی شاره‌كانی نموونه‌ی حمس له پاشه‌كشه‌دایه، ئه‌مه‌یش دوای گه‌یشتنی چاودێرانه به ئه‌و شارانه.