ئه‌ڵمانیا یارمه‌تیی دامه‌زراندنی فه‌له‌ستینی سه‌ربه‌خۆ ده‌دات
گیدۆ ویسترویله، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا، له به‌رلین له‌گه‌ڵ سه‌لام فه‌یاز سه‌رۆكوه‌زیرانی حكوومه‌تی هه‌رێمیی فه‌له‌ستین، رایگه‌یاند ئه‌ڵمانیا بۆ دامه‌زراندنی وڵاتێكی سه‌ربه‌خۆی فه‌له‌ستینی، یارمه‌تیی فه‌له‌ستینییه‌كان ده‌كات.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا جگه له ئاماژه به‌وه‌ی له ماوه‌ی ئه‌مساڵدا، یارمه‌تییه‌كانی ئه‌ڵمانیا بۆ فه‌له‌ستین تا 70 ملیۆن یۆرۆ زیاد ده‌كات، ته‌ئكیدی كرده‌وه یارمه‌تیدانی فه‌له‌ستینییه‌كان بۆ دامه‌زراندنی وڵاتی سه‌ربه‌خۆی خۆیان، دوای رێككه‌وتنی ئیسرایل و فه‌له‌ستینییه‌كان سه‌باره‌ت به وڵاتی سه‌ربه‌خۆی فه‌له‌ستین، جێبه‌جێ ده‌كرێت.