ئه‌ردوغان، بۆ گه‌یاندنی په‌یامی ئۆباما سبه‌ی سه‌ردانی ئێران ده‌كات
ئه‌ردوغان پاش به‌شداریكردن له كۆنفرانسی ئه‌سایشی ئه‌تۆمی له شاری سیئول له كوریای باشوور سه‌ردانی تاران ده‌كات و په‌یام و به‌رنامه‌ی باراك ئۆباما سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌باره‌ی به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی ئێران، ده‌گه‌یه‌نێته به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته.
ئه‌ردۆغان له كۆنفرسی ئه‌منی ئه‌تۆمی له سیئول له‌گه‌ڵ ئۆباما دیداری هه‌بووه‌و له‌باره‌ی بابه‌تی سووریا و دۆسیه‌ی ئه‌تۆمی ئێران له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌مریكا وتووێژی كردووه.