هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا، له توركیا كۆده‌بنه‌وه
ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی سووریا ده‌ڵێت بانگهێشتی هه‌موو گرووپه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سووریای كردووه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رین به‌ڕێوه‌ببه‌ن و تێیدا سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تیی رووخاندنی حكوومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د و گه‌یشتن به په‌یمانێكی نیشتمانی، گفتوگۆ بكه‌ن.
به‌پێی راپۆرتێكی بی بی سی، ئه‌م هه‌نگاوه نوێیه‌ی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی سووریا له‌حاڵێكدایه كه ئه‌م گرووپه، به‌هۆی كێشه و ناكۆكیی ناوخۆیی، لاواز بووه و پشتیوانیی هێزه‌كانی دیكه‌ی ئۆپۆزسیۆنی له‌گه‌ڵ نییه.
بانگه‌وازی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی سووریا دوابه‌دوای ئه‌وه دێت كه رووسیا وێڕای پشتیوانی له پێشنیاره‌كه‌ی كوفی عه‌نان سه‌باره‌ت به سه‌قامگیركردنی ئاشتی له سووریا، گوتوویه‌تی له‌وانه‌یه ئه‌مه دوایین ده‌رفه‌ت بێت بۆ كۆتایی هێنان به شه‌ڕ و خوێنڕشتن.