ئەوروپا سزا بەسەر ئافرەتانى ماڵباتى ئەسەددا دەسەپێنێ
سزاكان بریتین لە قەدەغەى گەشتكردنى ئەو كەسانە بۆ وڵاتانى ئەوروپا و دەستبەسەراگرتنى سەرمایەكانیان لە بانكەكانى ئەو وڵاتانە، بەڵام بەریتانیا راى گەیاندووە ناتوانێ رێ لە سەفەركردنى ئەسما ئەسەد بۆ وڵاتەكەى بگرێ لەبەرئەوەى رەگەزنامەى بەریتانیایى هەیە.
ویلایەتە یەكگرتووەكانى ئەمەریكا سزا نوێكانى یەكەتیى ئەوروپاى بە \"هەنگاوێكى باش\"" لەقەڵەم دا لە چوارچێوەى هەوڵەكانى كۆمەڵگەى ناودەوڵەتى بۆ خێراكردنى پرۆسەى رووخانى رێژیمى ئەسەد لە سووریا، كە زیاتر لە 40 ساڵە بنەماڵەكەى حوكمى ئەو وڵاتە دەكەن."