سیسته‌می دژه مووشه‌کی ژاپۆن به‌رامبه‌ر کۆریای باکوور ده‌که‌وێته ئاماده‌باشی
به‌پێی هه‌واڵێکی بی‌بی‌سی، ئه‌مڕۆ \"نائوکی تاناکا\"" وه‌زیری به‌رگریی ژاپۆن رایگه‌یاند، فه‌رمانی به فه‌رمانده‌کان داوه تاکو سیسته‌می دژه مووشه‌ک بخه‌نه ئاماده‌باشییه‌وه بۆ رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی هه‌رجۆره ده‌ستدرێژییه‌کی مووشه‌کی بۆ سه‌ر خاکه‌که‌ی.
ئه‌م هه‌وڵه، هه‌ڵوێستی ژاپۆن سه‌باره‌ت به راگه‌یه‌ندراوی حکومه‌تی کۆریای باکووره که رایگه‌یاندبوو، له 12 – 16 نیسان/ئه‌پریل، مانگێکی ده‌ستکرد به مووشه‌کێکی دوورهاوێژ ره‌وانه‌ی بۆشایی ئاسمان ده‌کات.
به‌رپرسانی کۆریای باشووریش، ئه‌م هه‌وڵه‌ی کۆریای باکووریان به تاقیکردنه‌وه‌ی مووشه‌کێک بۆ هه‌ڵگرتنی کڵاوه‌ی ئه‌تۆمی له‌قه‌ڵه‌م داوه و نیگه‌رانیی خۆیان ده‌ربڕیوه.
حکومه‌تی \""فیلیپین\""یش داوای له ئه‌مه‌ریکا کردووه چاودێریی تێپه‌ڕینی ئه‌م مووشه‌که به‌سه‌ر خاکی وڵاته‌که‌یدا بکات و گوتوویه‌تی، به‌شه‌کانی ئه‌م مووشه‌که، دوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه له بۆشایی، له‌سه‌ر خاکی فیلیپین دێنه خواره‌وه.
به گوته‌ی شاره‌زایان، چاوه‌ڕوان ده‌کرێت ئه‌م مووشه‌که به‌سه‌ر چه‌ند دوورگه‌یه‌کی کۆریای باشوور و ئاوه‌کانی نێوان دوو دوورگه‌ی ژاپۆندا تێبپه‌ڕێت و دواتر به‌ره‌و باشوور رێگای خۆی درێژه پێبدات، هه‌رچه‌نده سه‌رچاوه‌کانی ژاپۆنی ده‌ڵێن، ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه ئه‌م مووشه‌که به‌سه‌ر وڵاته‌که‌یاندا تێپه‌ڕێت.
به‌رپرسانی کۆریای باکوور جه‌ختیان کردۆته‌وه، ئه‌م مووشه‌که به‌سه‌ر هیچ وڵاتێک‌دا ناڕوات و به‌شه‌کانیش له‌ناو ئاوه‌کانی ئازاد‌دا ده‌که‌ونه خواره‌وه."