شه‌ڕ گه‌یشته دیمەشق
شایه‌تحاڵه‌كان به ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رزیان راگه‌یاندووه له شه‌وی رابردووه‌وه ده‌نگی ته‌قه‌ی ره‌شاش و ئارپیجی و نارنجۆك له گه‌ڕه‌كی ئهلمهزه له ناوه‌ندی شاری دیمه‌شق ده‌بیسترێت.
یه‌كێك له دانیشتووانی گه‌ڕه‌كه‌كه ده‌ڵێت پێكدادان له نزیك فرۆشگایه‌كی گه‌وره به‌رده‌وامه و ده‌نگی ته‌قینه‌وه له ناوچه‌كه و له چه‌ندین شوێنی دیكه‌وه ده‌بیسترێت.
گه‌ڕه‌كی ئهلمهزه، چه‌ندین ناوه‌ندی ئه‌منیی تێدایه و یه‌كێك له پارێزراوترین گه‌ڕه‌كه‌كانی پایته‌ختی سووریایه. هه‌روه‌ها هه‌تا ئێستا، چه‌ندین خۆپیشاندانی گه‌وره‌ی جه‌ماوه‌ری له دژی حكوومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د له‌م گه‌ڕه‌كه به‌ڕێوه‌چووه.
به‌پێی دوایین هه‌واڵه‌كان، شه‌ڕ و پێكدادانه‌كان له گه‌ڕه‌كی ئهلمهزه، هه‌تا به‌یانیی ئه‌مڕۆ هه‌ر روو له زیادبوونه.