یاریدەدەرى وەزیرى نەوتى سووریا لە رێژیم هەڵدەگەڕێتەوە

یاریدەدەرى وەزیرى نەوتى سووریا لە رێژیم هەڵدەگەڕێتەوە
عەبدە حوسامەدین یاریدەدەرى وەزیرى نەوتى سووریا ئەمڕۆ پێنجشەم جیابوونەوەى خۆى لە حكوومەتەكەى راگەیاند، بەوەیش بوو بە گەورەترین بەرپرسى مەدەنى كە لە سەرهەڵدانى راپەڕینەكەى ئادارى رابردووەوە لە رێژیمەكەى بەشار ئەسەد هەڵگەڕێتەوە. رۆیتەرز گواستیەوە.

لە گرتەیەكدا كە لە تۆڕى كۆمەڵایەتیى یوتیوب بڵاو كراوەتەوە، حوسامەدین دەڵێ \"جیابوونەوەى خۆم لە رێژیم و وازهێنانم لە پۆستەكەم وەك یاریدەدەرى وەزیرى نەوت و سامانى سرووشتى رادەگەیەنم و... دەچمە ریزى شۆڕشى ئەم گەلە قارەمانەوە كە هەرگیز ملكەچى قبووڵ ناكا لەبەرامبەر ئەو هەموو دڕندەییەى رێژیم و دەستوپێوەندەكەى دەیكەن بۆ سەركوتكردنى داواكانى گەل بۆ ئازادى و شكۆمەندى\"".

هەروەها دەڵێ \""بەو رێژیمەى باس لەوە دەكا زەوى بەدەستەوەیە دەڵێم: تەنیا جێى ئەو تانكەت بەدەستەوەیە كە بەدڕندەیى بۆ كوشتنى بێتاوانان دەیجوڵێنى\"".

ئاماژە بەوەش دەدا كە ئابووریى سووریا لە كەنارى هەرەسدایە.

حوسامەدین، 58 ساڵ، لە ساڵى 2009 ئەو پۆستەى پێ درا."
Top