نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان: حمس وێران كراوه
جێگری سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری مرۆیی، بارۆنێس ڤالێری ئامۆس، دوای ئه‌وه‌ی رۆژی رابردوو گه‌یشته شاری حمس له سووریا و سه‌ردانی گه‌ڕه‌كی \"باباعه‌مرو\""ی كرد، گوتی هه‌ندێك به‌شی شاره‌كه به ته‌واوی وێران كراوه.
به‌پێی راپۆرتی بی بی سی، نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ته‌نیا كه‌متر له سه‌عاتێك له گه‌ڕه‌كی باباعه‌مرو ماوه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بزانێت گه‌ڕه‌كه‌كه تا چ ئاستێك پێویستی به یارمه‌تییه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان توانیویه‌تی سه‌ردانی گه‌ڕه‌كی باباعه‌مرو بكات، به‌ڵام هه‌تا ئێستا حكوومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د رێگه‌ی نه‌داوه كۆمیته‌ی نێوده‌وڵه‌تیی خاچی سوور، یارمه‌تی بگه‌یه‌نێته ئه‌و گه‌ڕه‌كه.
له لایه‌كی دیكه‌وه، كاربه‌ده‌ستانی رژێمی سووریا مۆڵه‌تیان به ئامۆس نه‌داوه، سه‌ردانی ئه‌و ناوچانه بكات كه له ژێر كۆنترۆڵی هێزه‌كانی دژی حكوومه‌تدان. ئه‌مه له‌حاڵێكدایه كه پێشتر رژێمی سووریا رایگه‌یاندبوو وه‌فده‌كه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ئازاده سه‌ردانی هه‌موو جێگه‌یه‌كی سووریا بكات."