سه‌دان كه‌س له خۆپیشانده‌رانی رووسیا ده‌ستگیر كران
دوێنێ دووشه‌ممه، به هه‌زاران كه‌س له نه‌یارانی ڤلادمیر پۆتین، بۆ ناڕه‌زاییده‌ربڕین به ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆككۆماری، له گۆڕه‌پانه‌كانی پۆشكین و لۆبلیانكا له شاری مۆسكۆ خۆپێشاندانیان وه‌ڕێخست.
به‌پێی راپۆرتی ته‌له‌ڤزیۆنی \"یۆرۆ نیوز\""، پۆلیسی رووسیا له به‌رانبه‌ر خۆپێشانده‌ران وه‌ستاوه‌ته‌وه و له شاره‌كانی مۆسكۆ و سان پیترزبۆرگ لانیكه‌م 550 كه‌سی ده‌ستگیر كردووه.
یۆرۆ نیوز ده‌ڵێت ژماره‌یه‌ك له رێبه‌رانی خۆپێشاندانه‌كان له ناو گیراوه‌كاندان و له‌وانه ئه‌له‌كسی ناوالنی یه‌كێك له رێبه‌رانی ئۆپۆزسیۆنی رووسیا ده‌ستگیر كراوه، به‌ڵام رایگه‌یاندووه كه به‌م زووانه ئازاد ده‌كرێت.
له هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆككۆماریی رووسیا له رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو، ڤلادمیر پۆتین سه‌رۆكوه‌زیرانی ئێستای رووسیا بۆ جاری سێیه‌م به سه‌رۆككۆماری رووسیا هه‌ڵبژێردرا، به‌ڵام ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان ناڕه‌زایی به‌رینی لێكه‌وتووه‌ته‌وه و ئۆپۆزسیۆنی رووسیا ده‌ڵێت درێژه به خۆپێشاندانه‌كان ده‌ده‌ن."