ئۆباما ته‌ئكیدی كرده‌وه له دژی ئێران هێز به كار ده‌هێنێت
ئۆباما له میانه‌ی وته‌یه‌كدا له كۆبوونه‌وه‌ی كۆمیته‌ی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و ئیسرایل ناسراو به \"ئایپاك\"" جارێكی دیكه پشتگیریی له سزاكانی سه‌ر ئێران كرده‌وه و گوتی ئێستا گوشاره‌كانی سه‌ر ئێران له هه‌موو كاتێك زیاتره.
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا روو له ده‌سه‌ڵاتدارانی كۆماری ئیسلامی ته‌ئكید كرده‌وه كه سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكا سیاسه‌تی كۆنترۆڵ كردن نییه، به‌ڵكوو سیاسه‌تی پێشگیرییه له گه‌یشتنی ئێران به چه‌كی ئه‌تۆمی و له‌مباره‌یه‌وه گومانی نییه بۆ به‌كارهێنانی هێز له دژی ئێران.
ئۆباما هاوكات گوتیشی \""بۆ پاراستنی ئاسایشی ئیسرایل و ئه‌مه‌ریكا و ئاشتی و ئاسایشی جیهان، ده‌بێ ده‌رفه‌ت بده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی كاریگه‌ریی گوشاره‌كانی سه‌ر ئێران به باشی ده‌ربكه‌وێت.\""
كۆماری ئیسلامیی ئێران ده‌ڵێت چالاكییه ئه‌تۆمییه‌كانی ئاشتیخوازانه‌ن، به‌ڵام راپۆرته‌كانی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ئه‌تۆمی ده‌ڵێن ئێران وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی ئاژانس ناداته‌وه و ئه‌وان ناتوانن ئاشتیخوازانه بوونی به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران پشتڕاست بكه‌نه‌وه."