پوتین بۆ جاری سێهه‌م بوو به سه‌رۆككۆماری رووسیا
كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی رووسیا رایگه‌یاند ڤلادمیر پوتین، له هه‌ڵبژاردنه‌كانی دوێنیی سه‌رۆككۆماریدا سه‌ركه‌وتووه. به‌پێی ئاماری راگه‌یه‌نراوی كۆمیسیۆن، پوتین له كۆی ده‌نگه‌كانی مۆسكۆ، 61.8%ی ده‌نگه‌كانی مسۆگه‌ر كردووه.
پێشتریش دوایین راپرسییه‌كانی پێش هه‌ڵبژاردن ئاماژه‌یان به‌وه ده‌دا كه پوتین رێژه‌ی 60%ی ده‌نگه‌كان وه‌رده‌گرێت و له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا وه‌ك سه‌رۆككۆمار ده‌ستنیشان ده‌كرێت.
به‌پێی دوایین ئاماره‌كان، گنادی زیۆگانۆڤ سه‌رۆكی حیزب كۆمۆنیست 17.8%ی ده‌نگه‌كانی مسۆگه‌ر كردووه و ڤلادمیر ژیرینۆڤسكی، ناسیۆنالیستی توندڕۆ نزیكه‌ی 8%، میخایل پرۆخرۆڤ ملیارده‌ری ناسراوی رووسیا 7%، و سرگه‌ی میرۆنۆڤ كاندیدی چه‌په‌كان كه‌متر له 4%ی ده‌نگه‌كانیان بۆخۆیان تۆمار كردووه.
راگه‌یاندنی سه‌ركه‌وتنی ڤلادمیر پوتین له هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆككۆماریدا، بووه‌ته هۆی ناڕه‌زایی نه‌یارانی پوتین و ده‌ڵێن ده‌ستكاریی هه‌ڵبژاردنه‌كان كراوه و لانیكه‌م 2 هه‌زار راپۆرت سه‌باره‌ت به سه‌رپێچی له هه‌ڵبژاردنه‌كان تۆمار كراوه. نه‌یارانی پوتین هه‌روه‌ها بڕیاریان داوه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له ناوه‌ندی مۆسكۆ كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایی سازبكه‌ن.
ئه‌نجامی تا ئێستای هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌ڵێت سه‌رۆكوه‌زیرانی ئێستای رووسیا هه‌ر له خولی یه‌كه‌مدا زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كانی هێناوه و له مانگی ئایاری داهاتوودا، بۆ سێهه‌مین جار، سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری رووسیا به‌ده‌سته‌وه ده‌گرێت.