كۆریای باكوور، چالاكییه ئه‌تۆمییه‌كانی ده‌وه‌ستێنێت
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، كۆریای باكوور رازی بووه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی چالاكییه‌كانی پیتاندنی یۆرانیۆم بوه‌ستێنێت و هه‌روه‌ها تاقیكردنه‌وه ئه‌تۆمی و مووشه‌كییه‌كانیش رابگرێت.
ئه‌م هه‌نگاوه‌ی كۆریای باكوور دوای ئه‌وه هات كه پێشتر ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاندبوو ئه‌گه‌ر كۆریای باكوور خوازیاره یارمه‌تیی خۆراكی له ئه‌مه‌ریكا وه‌ربگرێت، پێویسته واز له به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی بهێنێت.
به‌پێی هه‌واڵی بی بی سی، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، ڤیكتۆریا نۆلاند، ئاشكرای كردووه كه كۆریای باكوور هه‌روه‌ها رازی بووه به‌وه‌ی چاودێرانی ئاژانسی ئه‌تۆمی، سه‌رپه‌رشتی و چاودێریی پرۆسه‌ی وه‌ستاندنی چالاكییه ئه‌تۆمییه‌كانی ئه‌و وڵاته بكه‌ن.
نۆلاند، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه له به‌رامبه‌ر ئه‌م هه‌نگاوه‌ی كۆریای باشووردا، ئه‌مه‌ریكاش ورده‌كارییه‌كانی پرۆژه‌ی یارمه‌تیی خۆراكیی به بڕی 240 هه‌زار تۆن، بۆ كۆریای باكوور، ئاماده كردووه.
رێككه‌وتنی نوێی نێوان ئه‌مه‌ریكا و كۆریای باكوور، له دانوستانه‌كانی هه‌فته‌ی رابردووی وه‌فدی هه‌ر دوو لایه‌ن له پایته‌ختی چین به‌دیهاتووه.
دوای شكستهێنانی دانوستانی 6 لایه‌نه‌ی وڵاتانی جیهان له‌گه‌ڵ كۆریای باكوور له ساڵی 2008، به‌رپرسانی پیونگ یانگ، جارێكی دیكه چالاكییه ئه‌تۆمییه‌كانیان ده‌ست پێكرده‌وه و هه‌تا ئێستا به‌رده‌وام بوون.