ئەردوگان بوو بە قەڵغانی عەرەب

ئەردوگان بوو بە قەڵغانی عەرەب
رەجەب تەیب ئەردۆگانى سەرۆك وەزیرەیلى توركیا ئەمڕۆ سێشەم، لە كۆبوونەوەى وەزاریى كۆڕبەندى وڵاتانى عەرەبی لە قاهیرە، پشتگیریى وڵاتەكەى بۆ راگەیاندنى دەوڵەتى سەربەخۆى فەلەستینى دەربڕى، هاوكات كۆڕبەندى عەرەبیش قەڵغانى كۆڕبەندى وەك دیارى پێ دا.

ئەردۆگان لە وتارێكیدا كە پێش كەمێك لە قاهیرە پێشكیشى كرد و هەندێ كەناڵى تەلەڤزیۆنیى عەرەبی راستەوخۆ دەیان گواستەوە، باسى لە پێوەندییەیلى توركیا و ئیسرائیل و كێشەى فەلەستین كرد و كێشەى فەلەستینى بە كێشەیەكى \"ئینسانى\"" و \""ناودەوڵەتى\"" لەقەڵەم دا و گوتى \""با فەلەستینییەكان دەوڵەتى خۆیان بێننە دامەزاندن\"".

هەروەها ئاماژەى بەوە دا \""تا ئیسرائیل وەك دەوڵەتێكى ئاسایى نەجووڵێتەوە لەو گۆشەگیرییە رزگارى نابێ و توركیا پێوەندییەیلى خۆى لەگەڵدا ئاسایى ناكاتەوە\"".

ئەردۆگان گوتى \""با بەرزكردنەوەى ئاڵاى فەلەستین بكەینە هێماى ئاشتى و دادپەوەرى لە رۆهەڵاتى ناوەڕاستدا و پشتگیرى لە هەوڵەیلى ئاشتى لە ناوچەكەدا بكەین\"".

دواى تەواوكردنى وتارەكەى، نەبیل ئەلعەرەبی ئەمیندارى گشتیى كۆڕبەندى عەرەبی خەڵاتى \""قەڵغانى كۆڕبەند\""ى بەخشییە ئەردۆگان لەبەرامبەر پشتگیریكردنى لە كێشەیلى عەرەبى و بەتایبەت كیشەى فەلەستین.

-ئاكانیوز"
Top