10 ساڵ پاش ڕووداوه‌که‌ی 11 ی سپته‌مبه‌ر وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا هێشتاش له هۆشداریدایه
ڕۆژێک به‌ر له تێپه‌ڕبوونی 10 ساڵ به‌سه‌ر کاره‌ساته‌که‌ی 11ی سپته‌مبه‌ری 2001 سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا براک ئۆباما ستایشی ئه‌و که‌سانه‌ی کرد له‌و ڕۆژه‌دا گیانیان له‌ده‌ست دا، ئه‌و که‌سانه‌ی که هه‌وڵی ڕزگار کردنی ژیانی ئه‌وانیان دا و هه‌روها ئه‌ندامانی له‌شکری وڵاته‌که‌ش. هاوکات شاره‌وانی پێشووی شاری نیویۆرک گوتی ئه‌مه‌ریکا ئه‌مڕۆ له پارێزراوتره به‌ڵام هێشتاش به ته‌واوه‌تی پارێزراو نییه. په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا کێنت کلاین ئه‌م ڕاپۆرته‌ی ئاماده کردووه.
سه‌رۆک ئۆباما‌و مشێڵی هاوسه‌ری دوێنێ شه‌ممه سه‌ردانی گۆڕستانی نیشتیمانی ئه‌مه‌ریکایان کرد بۆ ڕێزلێنان له ئه‌ندامانی له‌شکری ئه‌مه‌ریکا که له شه‌ڕی عێراق و ئه‌فغانساندا گیانیان له ده‌ست دا.
له وتاره هه‌فتانه‌یه‌که‌یدا سه‌رۆک ئۆباما گوتی ئه‌مه‌ریکاییه‌کان وڵاته‌که‌یان ده‌پارێزن هاوشێوه‌ی ئه‌و قاره‌مانانه‌ی له نێوه‌ندی بارزرگانی جیهانی له نیویۆرک، په‌نتاگۆن و له نێو فڕۆکه‌ی یونایتدی ژماره 93 که له پێنسیلڤانیا که‌وته خواره‌وه گیانیان له ده‌ست دا.
سه‌رۆک گوتیشی وڵاته‌یه‌کگتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ئه‌مڕۆ له 10 ساڵ به‌ر له ئێستا به‌هێزتره، ئه‌لقاعیده‌ش که هێرشه‌که‌ی ئه‌نجامدا له سه‌ر ڕێگای شکستدایه.
سه‌رۆک ئۆباما باسی له‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ش کرد که کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن زانیاری باوه‌ڕ پێکراو به‌ڵام پشتڕاست نه‌کراو هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی تیرۆرستان هه‌وڵ ده‌ده‌ن له ساڵیادی هێرشه‌کانی 11 ی سپته‌مبه‌ردا هێرشێکی دیکه بکه‌نه سه‌ر وڵاته‌یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا.
باری ئاسایش له واشنتۆن و نیویۆرک توند کراوه. وه‌زیری ئاسایشی نیشتیمانی جانیت ناپۆلیتانۆ داوا له ئه‌مه‌ریکاییه‌کان ده‌کات هوشیاربن له ڕاگه‌یاندنی هه‌ر کردارێکی گومانبار.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا هه‌له‌ری کلنتن ڕۆژی هه‌ینی ڕایگه‌یاند ئه‌لقاعیده ده‌ستی له‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌دا هه‌یه.
سه‌رۆک ئۆباما گوتی وڵاته‌یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا شه‌ڕه‌که‌ی برده مه‌یدانی ئه‌لقاعیده خۆیه‌وه، ئوسامه بن لادنی سه‌رۆکی ڕێکخراوه‌که‌ی له مانگی پێنج‌دا کوشت. سه‌رۆک ڕاشیگه‌یاند به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌که‌ی کار بۆ پته‌وکردنی ئاسایش له به‌نده‌ره‌کان، فرۆكه‌خانه‌کان و سنوره‌کاندا ده‌کات .
له وتاری هه‌فتانه‌ی کۆمارییه‌کاندا، شاره‌وانی پێشووی شاری نیویۆرک ڕودی جولیانی گوتی ئه‌مه‌ریکا ئه‌مڕۆ له‌و ده‌مه پارێزراو تره به‌ڵام هێشتاش به پێی پێویست نییه.
جولیانی به هۆی کاره‌کانی له ڕۆژانی پاش ڕووداوه‌که له شاری نیویۆرک ستایشی زۆری کرا. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که له ساڵی 2008دا بۆ ماوه‌یه‌کی که‌م له پێشه‌بڕکێی سه‌رۆکایه‌تیدا مایه‌وه به‌ڵام ده‌ڵێت ئێستا تاوتوێی ئه‌وه ده‌کات بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی ساڵێ 2012 خۆی کاندید بکات.
جولیانی له ڕۆژی شه‌ممه ڕایگه‌یاند بڕیاری سه‌رۆک ئۆباما بۆ کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له عێراق و ئه‌فغانستان ڕێگا له هێزه سه‌ربازییه‌کان ده‌گرێت که ئامانجی خۆیان به دی بهێنن
جولیانی له‌و خاڵه‌دا کۆک بوو له گه‌ل سه‌رۆک ئۆباما که هێرشه‌که‌ی 11 ی سپته‌مبه‌ر نه‌ی توانی وره‌ی ئه‌مه‌ریکا له ناو به‌رێت.
سه‌رۆک براک ئۆباما‌و مشێل ئۆبامای هاوسه‌ری ته‌واوی ڕؤژی یه‌کشه‌ممه به ڕێوڕه‌سمه‌کان بۆ یادکردنه‌وه‌ی کاره‌ساته‌که‌دا به‌سه‌ر ده‌بن.
ئه‌وان ڕۆژه‌که‌یان به مه‌ڕاسیمێک له نیویۆرک ده‌ستپێده‌که‌ن که سه‌رۆکی پێشووی ئه‌مه‌ریکا جورج w بوش و که‌سایه‌تییه ناوداره‌کانی دیکه‌ش تیایدا به‌شدار ده‌بن.
پاشان سه‌ردانی شارۆچکه‌ی شانکسڤێلی پێنسیلڤانیا ده‌که‌ن بۆ یادکردنه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی له فڕۆکه‌ی یونایتد 93 دا گیانیان له‌ده‌ست دا پاشان سه‌رۆک و خانمی یه‌که‌م ده‌گه‌ڕێنه‌وه واشنتۆن بۆ به‌شداری کردن له مه‌ڕاسیمه‌که‌ی په‌نتاگۆن.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگییه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ده‌قی ڕاپۆرته‌که بن ماوه‌که‌ی 5:19 خوله‌که
-دەنگی ئەمەریكا