سوریا رێگه‌ی له سه‌فه‌ری ئه‌مینداری گشتیی كۆمكاری عه‌ره‌ب بۆ دیمه‌شق گرت
نه‌بیل ئه‌لعه‌ره‌بی، ئه‌مینداری گشتیی كۆمكاری عه‌ره‌ب، به‌رنامه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی رۆژی چوارشه‌مه 7ی ئه‌یلولی بۆ دیمه‌شقی پایته‌ختی سوریا هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
ئاژانسی فه‌رمیی حكوومه‌تی سوریا (سانا) رایگه‌یاندووه حكوومه‌ته‌كه‌ی ئه‌سه‌د داوای له عه‌ره‌بی كردووه سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ كاتێكی دیارینه‌كراو دوا بخات.
بڕیار بوو له‌م سه‌ردانه‌دا، ئه‌مینداری گشتی، حكوومه‌تی سوریا هانبدات ده‌ست له كوشتنی خه‌ڵك هه‌ڵگرن و كۆمه‌ڵێك پێشنیار بۆ چاكسازی له سوریا بخاته به‌رده‌م حكوومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د.
حكوومه‌تی سوریا له یه‌كه‌مین كاردانه‌وه‌ی فه‌رمی، دژایه‌تی خۆی له‌گه‌ڵ پرۆژه پێشنیاركراوه‌كه‌ی كۆمكاری عه‌ره‌ب راگه‌یاند و وتی ئه‌م هه‌ڵوێسته به هه‌ڵوێستێكی لایه‌نگرانه ده‌زانێت.