شۆڕشگێڕانی لیبیا به‌نیازن داوای یاسای دژی ئه‌مریكاو به‌ریتانیا تۆماربكه‌ن
رۆژنامه‌ی (تایمز) ی به‌ریتانی نوسیویه‌تی، سه‌ركرده‌ی سه‌ربازی شۆڕشگێڕانی لیبیا(عه‌بدول حه‌كیم به‌لحاج) پێشتر به‌رپرسی گروپێكی ئیسلامی توندڕه‌وبووه له لیبیا و دژی رژێمه‌كه‌ی قه‌زافی شه‌ڕیكردوه‌و له سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌كاندا له لیبیا هه‌ڵهاتووه‌و وڵات به وڵات خۆیشاردووه‌ته‌وه تا له ساڵی 2004 دا له‌لایه‌ن ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌مریكا له وڵاتی ( تایله‌ند) ئاشكراكراوه، به‌لحاج به ده‌ستگیركراوی ره‌وانه‌ی لیبیا كراوه‌ته‌وه‌و توشی ئه‌شكه‌نجه‌و ئازاری زۆربووه‌ته‌وه، به‌لحاج حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه، تا له مانگی مارسی ساڵی 2010 دا له‌گه‌ڵ چه‌ندین زیندانی سیاسی تردا ئازادكراوه كه 33 كه‌سیان سه‌ر به‌گروپه ئیسلامیه‌كان بوون و ئێستاش به‌رپرسی سه‌ربازی شۆڕشگێڕانی لیبیایه له شاری ته‌راِبلس.