موعه‌مه‌ر قه‌زافی: كشانه‌وه‌مان له چه‌ند ناوچه‌یه‌ك ته‌كتیكه
ئه‌مرِۆ چوارشه‌ممه، \"موعه‌مه‌ر قه‌زافی\"" سه‌رۆكى لیبیا له دوه‌م له‌لێدوانیدا دواى كشانه‌وه‌یان له سه‌ربازگه‌ى باب ئه‌لعه‌زیزیه، كه كه‌ناڵى عروبه گواستیه‌وه رایگه‌یاند: كشانه‌وه‌مان له سه‌ربازگه‌ى باب ئه‌لعه‌زیزیه به‌هۆى بۆردومانى فرِۆكه جه‌نگیه‌كانى ناتۆ بو كه 64 موشه‌كى پێوه ناوه بۆیه كشانه‌وه‌مان له‌و ناوچه‌دا ته‌نها ته‌كتیك بوه.
موعه‌مه‌ر قه‌زافی وتیشی: گه‌راوم به‌ناو ته‌رابلوسدا و پایته‌خت له مه‌ترسیدا نییه.
هاوكات وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مریكا پێنتاگۆن رِایگه‌یاند ئۆپۆزسیۆنى لیبیا زۆربه‌ى شارى ته‌رابلوسى كۆنترۆڵكردووه‌و برِوامان وایه كه هێشتا موعمه‌ر قه‌زافى لیبیاى به‌جىَ نه‌هێشتووه.
له‌لایه‌كى تره‌وه مو‌سا ئیبراهیم وته‌بێژى حكومه‌تى لیبیا رایگه‌یاند كه زیاتر له 6500 كه‌سی خۆبه‌خش په‌یوه‌ندیان پێوه‌كردون ئاماده‌ییان نیشانداوه بۆ شه‌رِ كردن بۆ موعه‌مه‌ر قه‌زافی و به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى شۆرِشگێران."