مێكی ئاژانسی ئه‌تۆمی، سه‌ردانی ناوه‌نده ئه‌تۆمیه‌كانی ئێرانی كرد
راپۆرته‌كانی ناوه‌نده‌كانی هه‌واڵ باس له‌وه ده‌كه‌ن كه تیمێكی چاودێرانی ئاژانسی ئه‌تۆمی، له حه‌وتووی رابردوودا مۆڵه‌تیان پێدراوه بۆ ماوه‌ی 5 رۆژ سه‌ردانی ناوه‌نده ئه‌تۆمیه‌كانی ئێران بكه‌ن.
ئاژانسی ئاسۆشیتدپرێس له‌مباره‌یه‌وه وتوویه‌تی ئه‌و تیمه‌ی ئاژانس له حه‌وتووی رابردوودا سه‌ردانی ئێرانی كردووه و ناوه‌نده ئه‌تۆمیه‌كانی وه‌ك نه‌ته‌نز، فه‌ردوو، ئه‌سفه‌هان، بووشه‌هر و ئه‌راكی له نزیكه‌وه بینیوه.
هاوكات ئاژانسی فارس نیوزی ئێرانیش له زمانی نوێنه‌ری كۆماری ئیسلامی له ئاژانس وتوویه‌تی، سه‌ردانی ئه‌و تیمه‌ی ئاژانس به سه‌رۆكایه‌تی هه‌رمان ناكارهتس، بریكاری ئاژانس، له‌سه‌ر بانگهێشت و داوای ئێران بووه.
له دوای ئاشكرا بوونی دامه‌زراوه ئه‌تۆمیه نهێنیه‌كه‌ی ئێران له نزیك شاری قوم، ئه‌مه گرینگ‌ترین سه‌فه‌ری تیمی چاودێرانی ئاژانس بۆ ئێرانه و پێش ئه‌وه ته‌نیا له رێگه‌ی كامێرا و شه‌پۆله‌كانی مانگی ده‌ستكرده‌وه چاودێریی به‌شێك له چالاكیه ئه‌تۆمیه‌كانی ئێران ده‌كرا.