زۆرینه‌ى وڵاتانى عه‌ره‌بی دان به ئه‌نجومه‌نى ئینتقالی لیبیا ده‌نێن
دواى ئه‌وه‌ى شۆرِشگێرانى لیبیا توانیان زۆرینه‌ى ته‌رابلوسی پایته‌ختى لیبیا كۆنترِۆڵ بكه‌ن، هه‌ریه‌ك له وڵاتانى عه‌ره‌بی میسر و سودان و فه‌له‌ستین و جه‌زائیر و تونس و كوه‌یت دانیان به ئه‌نجومه‌نى ئینتقالى لیبیا ده‌نێن.
له‌لایه‌كى تره‌وه ئهمرِۆ له‌سه‌ردانێكیدا بۆ لیبیا، داود ئۆغلۆ، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا به‌فه‌رمى دان پێدانانى وڵاته‌كه‌ى به ئه‌نجومه‌نى ئینتقالى لیبی رِاگهیاند، و پشتیوانى وڵاته‌كه‌یشی بۆ گه‌لى لیبیا دوپات كرده‌وه.
شایانى باسه دواى نزیكه‌ى شه‌ش مانگ له خۆپیشاندان و شهرِ شۆرِشگێرِانى لیبیا توانیان زۆرینه‌ى شارى ته‌رابلوسی پایته‌ختى لیبیا كۆنترِۆڵ بكه‌ن، و هه‌ریه‌ك له محه‌ممه‌د قه‌زافی و ساعدى قه‌زافی دو كورِى موعه‌مه‌ر قه‌زافی سه‌رۆكى لیبیا ده‌ستگیربكه‌ن.
سه‌رچاوه/ شه‌رقولئه‌وسه‌ت