سەیفولئیسلام قەزافی دووبارە لە تەرابلوس دەردەكەوێتەوە
سەیفولئیسلام لە دەركەوتنەكەی ئەمجارەی گوتی، حكوومەتی لیبیا \"بڕبڕەی پشتی\"" هێزەكانی ئۆپۆزسیۆنی شكاندووە، تۆڕی \""بی بی سی\""ی بەریتانیایی ئەمڕۆ سێشەم گواستییەوە.
بەرەبەیانی سێشەم كوڕی قەزافی لە ئۆتۆمۆبێلێكی حكوومەتی لە هۆتێلی ریكسۆس كە لەلایەن پاسەوانانی حكوومەت چاودێری دەكرا، هاتەخوارەوە و ئەمە دوای 2 ڕۆژ لە دەنگۆی گرتنی سەیفولئیسلام لەلایەن هێزەكانی ئۆپۆزسیۆنەوە.
دوێنێ دووشەم هێزەكانی ئۆپۆزسیۆن توانیان بچنە ناو شاری تەرابلوسەوە و ئاهەنگ لە گۆڕەپانی سەوز ئەنجام بدەن، بەڵام لەلایەن هێزەكانی حكوومەتەوە لە باب عەزیزییە بەرەنگاربوونەوەیەكی بەهێزیان بینی، لە ئێستەدا هەردوو لا هەواڵی گرتنی زۆربەی بەشەكانی تەرابلوس بڵاو دەكەنەوە.
سەیفولئیسلام /39 ساڵ/ لە بەهاری ڕابردووەوە لەوەتەی شەڕی لیبیا و ئۆپۆزسیۆن دەستی پێ كردووە، زۆر لە میدیاكان دەردەكەوێ و پاڵپشتی باوكی دەكات."