تا ئێستە زیاتر لە 2 هەزار و 200 كەس لە سووریا كوژراون
نافی بیلاى كۆمسیارى لێژنەى مافی مرۆڤ لە نەتەوە یەكگرتووەكان كە كۆبوونەوەیەكی بەپەلە لەبارەى دۆخى سووریا ساز دەكات گوتى، تا ئەمڕۆ زیاتر لە 2 هەزار و 200 كەس كوژراون، لەگەڵ هەبوونى دەنگۆی كوشتنى 350 كەس لە سەرەتاى مانگى رەمەزانەوە تا ئێستە.
پتر گوتى، سوپا و هێزەكانى تەناهی بەردەوام زێدەڕۆی لە بەكارهێنانى زەبرى وەك تۆپی قوڕس دەكەن بۆ كپكردنى خۆپێشاندانە ئاشتییەكان و كۆنتڕۆڵكردنى شارەكان.
بەپێی ئامارێكی پێشتری نەتەوە یەكگرتووەكان هەزار و 900 كەس تا 2 هەزار كوژراو تۆمار كرابوو.
ماوەى زیاتر لە 24 هەفتەیە خۆپێشاندان و ناڕەزاییی ئەو وڵاتەى گرتووەتەوە و داواى لەسەركارلادانى بەشار ئەسەد دەكەن، لەبەرامبەردا دەسەڵاتدارانى سووریا بەبۆردمان و گرتن و گەمارۆدانى شار و شارۆكەكان وەڵامى خۆپێشاندەرانى داوەتەوە.