هێزەكانی قەزافی لە سەتا 10 بۆ 15ی تەرابلوسیان بەدەستەوەیە
فراتینی لە ئیتاڵیا بە تەلەڤزیۆنی سكای راگەیاند كات بۆ دانوستاندن لەپێناو ئەگەری دوورخستنەوەی قەزافی بەسەرچوو، هاوكات پێویستە لە بەردەم دادگەی تاوانی نێودەوڵەتی لە لاهای ئامادە بێت.
فراتینی گوتی \""لە سەتا 10 بۆ 15ی تەرابلوس تا ئێستە بەدەستی هێزەكانی قەزافییەوەیە\""، ئاماژەی بەوەش كرد \""گیرانی دوو كوڕی قەزافی كاتێكی یەكلاكەرەوە بوو لە ململانێیەكەدا\"".
شەوی رابردوو لیبیا كۆتاهاتنی رێژیمی موعەمەر قەزافی سەرۆكی ئەو وڵاتەی بەخۆیەوە بینی، ئەو ستەمكارەی 42 ساڵە فەرمانڕەوای وڵاتی بەدەستێكی پۆڵایین كرد، دوای ئەوەی شۆڕشگێران كۆنترۆڵی تەرابلوسی پایەتەختیان كرد و جەماوەری راپەڕیویش دوای شەڕێكی درێژخایەن لە گۆڕەپانی سەوز دەستیان بە ئاهەنگگێران كرد.
بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی فرەنسا شۆڕشوانان و هێزەكانی قەزاف لە دەوروبەری بارەگاكەی موعەمەر قەزافی سەرۆكی لیبیا لە ناوچەی باب ئەلعەزیزییە لە تەرابولسی پایەتەخت لە شەڕێكی سەختدان."